بەهۆی زریانی بەفرەوە ٩ کەس لەسەر ڕێگاکانی ئەمریکا گیانیان لەدەستدا

لە ٣ ویلایەتی ئەمریکا لە ڕووداوەکانی هاتوچۆ بەهۆی زریانی بەفرەوە ٩ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، زریانی بەفر بووەتە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە ویلایەتی تەکساس و ئۆکلاهۆما و کانزاس.
لە ڕووداوەکاندا ٧ کەس لە ویلایەتی تەکساس و ٢ کەس لە ئۆکلاهۆما و کانزاس گیانیان لەدەستداوە.
بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە سەدان گەشت لە سەرەتای هەفتەوە هەڵوەشاونەتەوە.
لە قوتابخانەکانی هەندێک ناوچەی ویلایەتی ئارکانساس، تێنسی، تەکساس و ئۆکلاهۆما وانە خوێندن هەڵوەشاوەتەوە.
پێشبینی دەکرێت لە هەندێک ناوچە پلەکانی گەرما بۆ ٥٠ پلەی ژێر سفر دابەزن. باس لەوە دەکرێت کە زیاتر لە نیو ملیۆن ماڵ و شوێنی بازرگانی لە سەرانسەری وڵاتدا بەهۆی ئەو زریانە بەفرەوە بێ کارەبا بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکانی تۆڵەسەندنەوەی ئێران لە خاکەکانی داگیرکراو ٢٤ باڵەخانە ڕوخان و ٢ هەزار و ٧٧٥ کەس بێ خانوو مانەوە.
لە چوارچێوەی شەپۆلی نوێی هێرشەکانی سوپای ئێران، بنکە هەواڵگرییەکانی شاری گلیلۆت ڕاستەوخۆ کرانە ئامانج. بەم لێدانە لە دڵی رژێمی سەهیۆنی، جارێکی دیکە "گوبە ئاسنینەکە" بێکاریگەر کرا.
هێزەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر نابلوس و دەوروبەرەکەی و هەڵکوتانە سەر مزگەوتێک.
دوابەدوای هێرشی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر تەلەفزیۆنی دەوڵەتی لە تاران، ئێران چەندین جار بە مووشەکی بالیستی تەلئەبیبی کردە ئامانج و رژێمی سەهیۆنی درێژە بە هێرشەکانی بۆ سەر هەردوو تاران و تەورێز دەدات.